بەختیار ساڵح :
وازم له تاراوگه هێنا، تا وه‌كو و خزمه‌تی دایكم و باوكم بكه‌م
بۆ یەكەمین جارەهونەرمەند (بەختیار ساڵح) لەڕێی (ئاڵامیدیا)ەوە و لەم گفتوگۆیەدا، نهێنیی گەڕانەوەی خۆی لە هەندەرانەوە بۆ كوردستان دەدركێنێ و دەڵێ ”به یه‌كجاری گه‌ڕامه‌وته‌وه كوردستان و له سلێمانی له‌گه‌ڵ دایكم و باوكم ده‌ژیم و ژیانی كوردستان‌م پێ گونجاوتره له هی تاراوگه."
كه‌ویار عومه‌ر:سلێمانی
(ئاڵامیدیا) بۆچی هەمیشە هەڵپەڕكێ و رەشبەڵەك لە ڤیدیۆ كلیپەكانتدا هەیە؟
به‌ختیار ساڵح: هه‌ڵپه‌ڕكێ موڵكی میلله‌تی كورده، كه‌س ناتوانێ خۆی بكاته خاوه‌نی، پێش ئه‌وه‌ی من له‌ناو كلیپه هونه‌رییه‌كان هه‌ڵپه‌ڕكێ به‌كار بهێنم، پێشتر ئه‌م كاره له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانه‌وه كراوە، به‌ڵام من توانیم نوێكاریی تێدا بكەم، كه شێوازی ئه‌و نویێكارییه ڕیتم و میكسكردنی له‌گه‌ڵ شێوازی هه‌ڵپه‌ڕكێ ڕێك بگونجێت.
(ئاڵامیدیا): ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له تاراوگه بوویت، ده‌پرسین تا چه‌ند له‌وێ له كاره هونه‌رییه‌كانت به‌رده‌وام بوویت؟
به‌ختیار ساڵح: له ساڵی 2006 كوردستان‌م به‌جێ هێشت، ئه‌گه‌رچی له‌وێ كات وه‌ك پێویست نییه بۆ هونه‌ر، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت به هه‌مان ڕیتم و ستایلەوە توانیم دانه‌بڕێم و له‌و ماوه‌یه‌ی له تاراوگه ژیانم به‌سه‌ر برد، یه‌ك دوو كاری فۆلكلۆری و هه‌ڵپه‌ڕكێم كلیپ كرد.
(ئاڵامیدیا)ئاگادارین ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، كوردستان ده‌كرێت بپرسین، سلێمانیی دوایین مه‌نزڵی ژیان و گوزه‌رانتانه؟
به‌ختیار ساڵح: تاراوگه بۆ من كه هه‌میشه له یادی دایكم و باوكمدا بووم سه‌خت بوو، ده‌توانم بڵێم به یه‌كجاری گه‌ڕامه‌وته‌وه كوردستان و له سلێمانی له‌گه‌ڵ دایكم و باوكم ده‌ژیم و ژیانی كوردستان‌م پێ گونجاوتره له هی تاراوگه.
(ئاڵامیدیا)هونه‌ر تا چه‌ند ئاسووده‌ی كردوویت؟
به‌ختیار ساڵح: ئاسوووده‌بوونی مرۆڤ په‌یوه‌سته به‌و ژینگه‌یەی تێیدا ده‌ژی، من ئاسووده‌بوون له‌و ڕوانگه‌یەوه ده‌بینم، جا هونه‌رمه‌ند بیت، یان هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك، كه له كۆتاییدا مرۆڤین و كه‌م تا زۆریش هونه‌ر ئاسووده‌ی كردووم.
(ئاڵامیدیا)ئه‌گه‌رچی ده‌ركه‌وتنی ئێوه له بواری هونه‌رییدا سه‌ره‌تا له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بوو، به‌تایبه‌تی له شاری بانه، ده‌پرسین شاری بانه لای به‌ختیار ساڵح چی ده‌گه‌یەنێت؟
به‌ختیار ساڵح: به‌ڵێ زۆر ڕاسته، یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنم له كاری كلیپ له شاری بانه بوو، كه هه‌تا ماوه‌یه‌كی زۆر كوردستانییانی خۆشه‌ویست وایان ده‌زانی من خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتم، بانه هه‌میشه به ماڵی دووه‌مم ده‌زانم، چونكه یه‌كه‌م به‌رهه‌م و ده‌ركه‌وتنم له‌و شاره جوانه بوو، نازانم چۆن پێناسه‌ی ئه‌و شاره و خه‌ڵكه میواندۆسته‌كه‌ی بكه‌م، هیچ كات دانه‌بڕوام له خه‌ڵكه به‌ڕێزه‌كه‌ی و به‌پێی كات ده‌چمه سه‌ردانیان.
په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامتان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان میران عه‌لی و ئۆژین نه‌وزاد، په‌یوه‌ندیی هاوڕێیتییه، یان ئامانج پێكه‌وه كاركردنی كاری هونه‌رییه؟
به‌ختیار ساڵح: ئه‌گه‌رچی هه‌موو هونه‌رمه‌ندان له‌لای من جێگای ڕێزن، به‌ڵام دۆستایه‌تیی من و ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده په‌یوه‌ندییه‌كی برایه‌تییه، وه‌لێ زۆر جاریش له‌سه‌ر كاری نوێی هونه‌ری بیروڕا ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ین و سوود له یه‌كتری ده‌بینین.
(ئاڵامیدیا)به‌ختیار ساڵح كه‌ی ماڵئاوایی له (سنگڵ)ایەتی ده‌كات؟
به‌ختیار ساڵح: ئه‌گه‌رچی مرۆڤ له‌به‌رده‌م قیسمه‌ت و چارەنووسدایه، (به‌پێكه‌نینه‌وه گوتی) به‌م زوانه چاوه‌ڕێی ئه‌و قسمەتە ده‌كه‌م، كه له دره‌گای دڵم بدات و خواحافیزیی له سنگڵی بكه‌م.
(ئاڵامیدیا) تا چه‌ند له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند میران عه‌لی هاوڕای، كه ده‌ڵێ لایڤ موزیك وه‌ك گه‌عده‌ی لێ هاتووه؟
به‌ختیار ساڵح: زۆر ڕاسته، منیش هاوڕام، لایڤ موزیك وا تێكه‌ڵ بووه، نازانم چۆن پێناسه‌ی بكه‌م، وه‌ك خۆم حه‌زم له لایڤ موزیك نییه و نامه‌وێ تیایدا به‌شدار بم، به‌ڵام هه‌وادار و دۆستانم واز ناهێنن، منیش دڵیانم پێ ناشكێت.
(ئاڵامیدیا)) بۆچی له دیداری ڕۆژنامه و میدیاكان دووریت و كه‌م ده‌رده‌كه‌ویت؟
به‌ختیار ساڵح: پێم باشه كاتێ بۆ دیداره ڕۆژنامه‌وانی و میدیاییەكان ده‌ربكه‌وم، پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌رییم هه‌بێت، هه‌ر لەبەر ئه‌مه‌یه خۆم دووره‌په‌رێز ده‌گرم.
(ئاڵامیدیا) به‌رده‌وام لە گرته ڤیدیۆكانی (سناپ چات) له‌گه‌ڵ دایك و باوكت ده‌بینرێیت و سفره و خوانه‌كانیان بۆ ئاماده ده‌كه‌یت، ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌یه كه ئاستی پێگه‌كه‌ت له‌ناو سناپ به‌رز بێت، یان چی؟
به‌ختیار ساڵح: ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی له‌ناو سناپ بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه، تاكه ئامانجم ئه‌وه‌یه به هه‌موان بڵێم كه یارمه‌تیدانی دایك و باوكان ئه‌ركێكی پیرۆزه، من وازم له ژیانی تاراوگه هێنا، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه و خزمه‌تی دایكم و باوكم بكه‌م، چونكه ئه‌وان ته‌مه‌نی خۆیان بۆ ئێمه به‌خت كرد، بۆیه منیش ده‌مه‌وێ بتوانم خزمه‌تیان بكه‌مه‌وه، شانازی ده‌كه‌م كه هاوكاریی دایكم ده‌كه‌م، سفره‌ی خوانه‌كه‌ی بۆ خاوێن ده‌كه‌مه‌وه، زۆر ئاسووده‌م له‌گه‌ڵیان.
(ئاڵامیدیا) كه‌واته هه‌ر ئه‌م هۆكاره نییه تا ئێستا نه‌چوویته ناو پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری؟
به‌ختیار ساڵح: نه‌خێر، بگره دایكم و باوكم به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هانم ده‌ده‌ن، كه كه‌سێك بۆ ژیانم هه‌ڵبژێرم، به‌ڵام تا ئێستا كه‌سم نه‌دۆزیته‌وه بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه، كورد گوته‌نی قیسمه‌ت نەبووە.
(ئاڵامیدیا) هونه‌رمه‌ند هه‌یه ده‌ڵێ من دڵی كچانم، ئه‌ی به‌ختیار ساڵح دڵی كێیه؟
به‌ختیار ساڵح: میلله‌تی كورد له‌ناو دڵی به‌ختیار ساڵحدایه، من هه‌موو نیشتیمانپه‌روه‌رێك لە دڵی مندایە.
(ئاڵامیدیا)وه‌ك ده‌بینین په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ باڵنده و ئاژه‌ڵ باشه، خواردن بۆ ئاژه‌ڵه‌كانی سه‌رشه‌قام دابین ده‌كه‌ی؟
به‌ختیار ساڵح: سروشتم وایه، مرۆڤێكی زۆر هه‌ستیارم به‌رامبه‌ر ئه‌و بێزمانانه، خولیام به‌خێوكردنی باڵنده‌یه و له ماڵه‌وه چه‌ند باڵنده‌یه‌كم ڕاگرتووه، به‌ڕاستی باڵنده‌كان خه‌مڕه‌وێنن، زوو ده‌بنه دۆستێكی جوان بۆ مرۆڤه‌كان، به‌داخه‌وه هه‌ندێك له مرۆڤه‌كان گورگن و له پێیستی مه‌ڕدان، ئێمه‌ی مرۆڤ ده‌بێت ئه‌وه‌نده ویژدانمان هه‌بێت، كە ئازاری ئاژه‌ڵه‌كان نه‌ده‌ین، ئه‌وه‌ی له‌سه رسفره‌ی خوانه‌كانمان به‌جێ ده‌مێنێت، نه‌خرێته ناو زبڵدانه‌وه و بیده‌ین به‌و ئاژه‌ڵه بێلانانه، بڕواتان بێت ڕۆژانه گۆشت ده‌كڕم بۆ ئاژه‌ڵه‌كان.
ئه‌م بابه‌ته 536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:08:57:29/01/2025