تاڵەبانی: زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ قەرەبوو دەکاتەوە
10ی12ی2025، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، دوای لافاوەکەی قەزای چەمچەماڵ، بەسەردانێک گەیشتە قەزاکە و بەیاوەری رەمەک رەمەزان قائیمقامی ناوچەکە زیانلێکەوتووان و کەسوکاری قوربانییانی بەسەرکردەوە.
ئاڵامیدیا زانیویهتی ، سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی بە مەبەستی لە نزیکەوە بەدواداچوونە بۆ زیانەکانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و هاوکات لەگەڵ بەرپرسە ئیدارییەکانی ناوچەکە کۆدەبێتەوە و بڕیاری پێویست لەبارەی شێوازی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان دەدات.
ئاڵامیدیا:ههواڵ
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئامانجێکی دیکەی سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی بەشداریکردنە لە پرسەی قوربانییەکان.
هاوکات عەتا محەمەد لێپرسراوی نوسینگەی سلێمانی قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشە و کەموکوڕییەکان پێکدەهێنرێت و زیانلێکەوتووانی لافاوەکە قەرەبوو دەکرێنەوە.
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه
PM:02:06:10/12/2025