هونه‌رمه‌ند (فه‌ره‌یدوون حه‌مه‌ساڵح)
ئه‌كته‌ر ده‌بێت وه‌ك هه‌ویر وا بێت،
هونه‌رمه‌ندی بواری شانۆ و دراما و كۆمیدییا (فه‌ره‌یدوون حه‌مه‌ساڵح)، له زنجیره درامای (سه‌مه‌ره)دا ڕۆڵی (عه‌ونی)ی به‌رجه‌سته كرد، له هه‌یپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ (ئاڵا میدیا)، ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی كاری هونه‌ری و ئاسته‌نگه‌گانی ئاشكرا ده‌كات.
(ئاڵا میدیا ):مێژووی كاری هونه‌ریتان بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
فه‌ره‌یدوون حه‌مه‌ساڵح: سی وسێ ساڵه له بواری شانۆ و دراما كارد ه‌كه‌م، له زۆر له به‌رنامه ته‌نزئامێز و كۆمیدییه‌كان و چه‌ند درامایه‌ك به‌شدارییم كردووه.
(ئاڵا میدیا ): بۆچی له یه‌كه‌م وێستگه‌ی ده‌ركه‌وتنتان له كاری شانۆ و دراما به ڕۆڵی كۆمیدیا ده‌ركه‌وتن؟
فه‌ره‌یدوون حه‌مه‌ساڵح: ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ر و هاوڕێ و دیدی بینه‌ر ئه‌تخه‌نه ئه‌و بواره‌ی، كه تێیدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت، بۆیه من هه‌ر له قۆناخی ناوه‌ندیی خوێندنمدا، ده‌ستم كرد به كاری شانۆ، به‌تایبه‌تی كۆمیدیا، ئیتر هاوڕێكانم و مامۆستاكانیشم ئه‌و به‌رگه‌یان به به‌رمدا پۆشی، كه من بۆ كۆمیدیا شیاوترم، هه‌رچه‌نده كه‌م تازۆر ڕۆڵی جدییشم بینیوه.
(ئاڵا میدیا ):پێت وایه جگه له ڕۆڵی كۆمیدیا، ده‌توانیت ڕۆڵی تراژیدی ببینت؟
فه‌ره‌یدوون حه‌مه‌ساڵح: بێ گومان ئه‌كته‌ر ده‌بێت وه‌ك هه‌ویر وا بێت، له هه‌ردوو بواره‌كەدا شاره‌زایی ته‌واوی هه‌بێت، مه‌رج نییه ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ی كۆمیدی بوو، ئیتر نه‌توانێت ڕۆڵێكی تراژیدی ببینێت، به‌ڵام هه‌ندێ جار زاڵبوونی ڕۆڵه كۆمیدییه‌كه، ئه‌و ڕوخساره‌ت لای بینه‌ر پێ ده‌به‌خشێ، كه تۆهه‌میشه كۆمیدیت، نه‌ك تراژیدی.
(ئاڵا میدیا) وه‌ك ده‌بینرێت هۆڵه‌كانی شانۆ له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر و بینەردا چۆڵن و خه‌ریكه به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چن، كێ لەمە به‌رپرسه؟
فه‌ره‌یدوون حه‌مه‌ساڵح: به‌هۆی قه‌یرانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵك په‌رۆشی نان په‌یداكردنه، نه‌ك بینینی شانۆگه‌ری، كه ئه‌مه به‌شێكی بابه‌ته‌كه‌یه، به‌شه‌كه‌ی دیكە گرووپه شانۆییه‌كان وهه‌م لایه‌نی به‌رپرس له هونه‌ر، به‌شێك له‌و خه‌مساردییه‌مان به‌رده‌كه‌وێت، دواتر نه‌هاتنه پێشه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی دیكەی چالاك و خه‌مخۆر بۆ شانۆ.
(ئاڵا میدیا ): ده‌پرسین، هونه‌ر بووەته سه‌رچاوه‌ی بژێویی هونه‌رمه‌ندان، به‌تایبه‌تی بۆئێوه‌ی ئه‌كته‌ر؟
فه‌ره‌یدوون حه‌مه‌ساڵح: نه‌خێر، هه‌رگیز هونه‌رنابێته سه‌رچاوه‌ی ژیان بۆ هونه‌رمه‌ندان، چونكه ئه‌و ئه‌كته‌ره ناودارانه‌ی ده‌بینیرێن، به‌ته‌نیا هونه‌ر كاری سه‌ره‌كییان نییه، تا بیانژێنێت، هونه‌ر بووەته كاری دووه‌میان، سه‌یری ئه‌وه مه‌كه‌ن لێره‌وله‌وێ هه‌ندێ ڕێكلامی بازرگانی ده‌بینن، ئه‌وانه شتی كاتیین و ده‌ڕۆن.
(ئاڵا میدیا ): بۆچی تا ئێستا نه‌توانراوه كۆمپانیایه‌ك تایبه‌ت به كاری دراما ببێته سپۆنسه‌ری كاره هونه‌رییه‌كانتان؟
فه‌ره‌یدوون حه‌مه‌ساڵح: به‌داخه‌وه، لێره بزنسمانه‌كان و بازرگانه‌كان نه‌یانتوانیوه به‌و جۆره له هونه‌ر، بڕوانن كه بیكه‌نه به‌شێك له داهات بۆ خۆیان و هه‌م نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی وه‌ك هۆلیوود و بۆلیوود خه‌ریكی بازرگانی بن به فیلم و دراما، ئه‌وه‌ش كه ئێستا له فیلم و دراما به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، هاوكاریی هه‌ندێ حزبه بۆ گرووپه‌كان، ئه‌وه‌ی دیكە به‌شێكی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری خه‌رجییه‌كی كه‌میان ده‌داتێ.
(ئاڵا میدیا ): تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دایت، كه ده‌ڵێن ئه‌وه هونه‌ری كۆمیدییا نییه كه خودی كارا‌كته‌ر ده‌ناسێنێت؟
فه‌ره‌یدوون حه‌مه‌ساڵح: منیش هاوڕام، به‌ڵێ مه‌رج نییه كۆمیدییا ئه‌كته‌ر گه‌وره بكات، هه‌یه ئه‌كته‌ریش نییه، به‌ڵام قسه‌خۆش و قۆشمه‌یه و ناوبانگێكی باشی هه‌یه، ده‌توانێت زیاد له ئه‌كته‌رێك بینه‌ر و ده‌وروبه‌ر بخاته پێكه‌نین.
(ئاڵا میدیا ):له‌نێو ئه‌كته‌رانی كورددا به كام ئه‌كته‌ری بواری دراما و شانۆ سه‌رسامیت؟
فه‌ره‌یدوون حه‌مه‌ساڵح: له كوردستان ئه‌كته‌ری به‌توانا و گه‌وره‌مان زۆرن، ئەگه‌ر ناو بهێنم و هەندێكیانم بیر بچن ده‌بێته گله‌یی، به‌ڵام به زۆرینه‌یان سه‌رسامم، یه‌كێك له‌و كارئه‌كته‌رانه پێی سه‌رسامم، هونه‌رمه‌ند كاك مسته‌فا ئه‌حمه‌دە، هیوای ته‌مەندرێژیی بۆ ده‌خوازم.
(ئاڵا میدیا ): چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانی و لۆكاڵییه‌كان له په‌خشكردنی درامای دۆبلاج به‌دوور بن؟
فه‌ره‌یدوون حه‌مه‌ساڵح: ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ڕێگه بدات به درامای دۆبلاژكراو، ده‌بێ بیرێكیش له‌وه بكاته‌وه، له‌پاڵ هه‌ر كارێكی دۆبلاژكراودا، درامایه‌كی خۆماڵییش به‌رهه‌م بهێنێت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌بێت بزانرێت پاره و بودجه به كێ ده‌درێت و چی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت؟
(ئاڵا میدیا ): ئایا ڕێكلامه بازرگانییه‌كان بوونەته سه‌رچاوه بۆ ژیانت؟
فه‌ره‌یدوون حه‌مه‌ساڵح: نه‌ك بۆ من، ڕێكلام سه‌رچاوه‌ی ژیانی هیچ هونه‌رمه‌ندێكی دیكە نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پۆلێنێك نییه هونه‌رمه‌ند سه‌رقاڵ بێت به‌و هونه‌ره‌وه، هونه‌رمه‌ند لێره ده‌بێت خه‌م له زۆر شتی دیكە بخوا، بۆ ئه‌وه‌ی بژیێ.
(ئاڵا میدیا ):له‌نێو ته‌واوی كاره هونه‌رییه‌كانتدا، كام له‌و به‌رهه‌مه لای تۆ له هه‌موو كاره‌كانت سه‌ركه‌وتووتره؟
فه‌ره‌یدوون حه‌مه‌ساڵح: زنجیره درامای (سه‌مه‌ره) كه ڕۆڵی (عه‌ونی)م تێدا گێڕا، به‌لای خۆمه‌وه هه‌تا ڕاده‌یه‌كی باش تیایدا سه‌ركه‌وتوو بووم، ئه‌وه بۆچوونی خۆم نییه هی بینه‌ره، كه ڕۆژانه لەگەڵ یەكتر باسی لێوه ده‌كه‌ین.
(ئاڵا میدیا ):بۆچی به‌شێك له هونه‌رمه‌ندان پێیان خۆش نییه منداڵه‌كانیان هه‌مان ڕێچكه‌ی هونه‌ریی ئەوان بگرن؟
فه‌ره‌یدوون حه‌مه‌ساڵح: هه‌ركه‌سه و حه‌ز وخولیای خۆی هه‌یه، هیچ له منداڵه‌كانم بانگهێشت نه‌كردووه و ده‌ستیانم نه‌گرتووه بێنه بواره‌كه‌وه، بۆیه مه‌رج نییه كه خۆت هونه‌رمه‌ند بوویت، ئیتر ده‌بێت منداڵه‌كان هه‌مان ڕێچكه بگرن، ئه‌مه په‌یوه‌ندیی به خولیا و ئارەزووی مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌یه.
ئه‌م بابه‌ته 180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:08:41:19/01/2025