هەرێم و بەغدا دووپات لە چارەکردنی کێشە تەکنیکییەکانی تایبەت بە مووچە دەکەنەوە
وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: لە کۆبوونەوەی وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان و شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، دووپات لە چارەکردنی کێشە تەکنیکییەکانی تایبەت بە مووچە کراوەتەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی کردووەتەوە، سێشەممە 17ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق کۆبووەتەوە کەماوەی دوو ڕۆژە بەسەردانێکی فەرمی لە هەرێمی کوردستانن.
وەزارەتی دارایی ئاشکرای کردووە، لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیری دارایی پشتیوانی خۆی و وەزارەتی بۆ سەرخستنی کارەکانی تیمە تەکنیکیەکەی وەزارەتی دارایی عێراق دووپات کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، لە پێناو چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە تەکنیکیەکانی تایبەت بە مووچەو جێبەجێکردنی داواکارییە نوێیەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر ڕێکخستنەوەی ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە، بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری و گەنجینەکان و سەرجەم یەکە ژمێریاریەکان ڕاسپێردراون لە ماوەی کەمتر لەهەفتەیەکدا سەرجەم کارەکان تەواو بکەن.
لای خۆیانەوە تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق رایانگەیاند: وەک یەک تیم لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی کاردەکەن بۆ ئەوەی لەو ماوەی بۆیان دیاری کراوە کارەکان بەسەرکەوتویی تەواو بکەن.
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه
PM:06:52:18/12/2024