قه‌ده‌غه‌ى سه‌ر هاورده‌كردنى به‌رهه‌مى هه‌نار هه‌ڵده‌گيرێت
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: دوابەدوای بەدواداچوونمان بۆ بەرهەمی هەنار لە بازاڕەکان لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگه و ئیدارە سەربەخۆکان، بۆمان دەرکەوت کە ئەم بەرهەمە لە بازاڕەکان کەمبووەته‌وه و نرخیشی گران بووە، بۆیە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەرووبوومی کشتوکاڵی و پارێزگاری لە بەرهەمی خۆماڵی، بڕیار درا بە هەلگرتنی بڕیاری قەدەغە لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمی هەنار، لە دەرەوەی وڵات لە ڕێکەوتی 12ی كانوونی دووه‌می 2025.
بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، نووسراوی فەرمی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی كوردستان کردووە، بۆ مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری پێویستی کارگێڕی و یاسایی.
ئه‌م بابه‌ته 92
جار خوێنراوه‌ته‌وه
AM:09:58:14/01/2025