دووەمین ساڵیادی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی بواری شانۆ و نواندن (عومه‌ر چاوشین) ده‌كرێتەوە
رێكخراوی شار بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، دووەمین ساڵیادی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی بواری شانۆ و نواندن (عومه‌ر چاوشین) ده‌كرێتەوە.
لەمبارەیەوە دانا جه‌مال، سه‌رۆكی ڕێكخراوەكە، لە لێدوانێكیدا بۆ (ئا]ڵامیدیا) گوتی: "ئێمە وەک ڕێکخراوی شار، کە ڕێکخراوێکی کو‌لتووریی باکگراوند نەتەوەیی و نیشتمانیین، بەردەوام گرنگیمان داوە بە بەرز و پیرۆزڕاگرتنی بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان، هاوکات لە ڕێزگرتن لە گەورە منەوەر و نووسەران و ئەدیبان و هونەرمەندان به‌رده‌وامین، هه‌ربۆیه بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی گەورە هونه‌رمه‌ندی کوردستان (عومه‌ر چاوشین) ئامانجی سه‌ره‌كیی كاری ڕێکخراوه‌كه‌مان بووه له چوارچێوەی چالاکییەکانماندا."
دانا جه‌مال گوتیشی: ”لە ڕێوڕەسمەکەدا ته‌واوی كار و به‌رهه‌مه‌كانی هونه‌رمه‌ند له ڕێگای شاشه‌ی سكرین بۆ میوانان و دۆستان و هونه‌رمه‌ندان پیشان ده‌درێت، هونه‌رمه‌ند عومه‌ر چاوشین، یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی كوردستان و به‌تایبه‌ت شاری سلێمانی، کە ناو و ناوبانگێكی زۆری هه‌بووە و هه‌میشه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو حاجی مه‌كی دەرکەوتووە."
ئەو رێوەڕەسمەیە ڕۆژی چوارشه‌ممه ١5- ١- ٢٠٢٥ كاتژمێر ٢:٣٠ی پاشنیوه‌ڕۆ، لە سلێمانی، لە هۆڵی ته‌وار، نزیك پاركی ئازادی بەڕێوە دەچێت.
ئه‌م بابه‌ته 180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:06:43:13/01/2025