امريكا
گەڕەکی پاسیفیک پالیساد، بە تەواوی لە دانیشتوانەکەی چۆڵ کراوە
پەیامنێری تۆڕی سی ئێن ئێن، کارینا تیسوا، لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی "گەڕەکی پاسیفیک پالیساد، بە تەواوی لە دانیشتوانەکەی چۆڵ کراوە و ئێستە وەک جێگەیەکی ترسناک دەردەکەوێت."
تیسوا هەروا نووسیویەتی "چەند کاتژمێر پێشتر، ئێرە پێشانگەی هونەری دامەزراوەی بازرگانیی ئەم گەڕەکە دەوڵەمەندنشینە بوو، کەچی ئێستە بووە بە داروپەردووی سووتاو و دوکەڵی لێ بەرز دەبێتەوە."
تیمە ئاگرکوژێنەوەکانی کالیفۆرنیا فریای کوژاندنەوەی ئەو هەموو ئاگرە ناکەون، ناچار لە ویلایەتی نیڤاداوە چەندان تیمی ئاگرکوژێنەوە بۆ هاوکاریی هاوەڵانیان گەیشتوونەتە کالیفۆرنیا؛ سەرباری ئەوەش توندیی ڕەشەبا، ئاستەنگی زۆری لە بەردەم جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا دروست کردووە.
پەیامنیری سی ئێن ئێن، لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا دەنووسێت "هەموو هەوڵ و تەقەللای تیمە فریاگوزارەکان، ڕزگارکردنی ژیانی هاووڵاتییانە، چونکە لەم بارودۆخەدا بەهیچ جۆرێک فریای کوژاندنەوەی ماڵ و دامەزراوەکان ناکەون. بە خۆشییەوە سەرباری هەموو ئاستەنگەکان، توانراوە خەڵکەکە بۆ شوێنی سەلامەت بگوێزرێنەوە."
بە گوێرەی دواهەواڵی گەیشتوو، تا ئێستە 5 کەس گیانیان سپاردووە هەزاران کەسیش ماڵەکانیان بەجێ هێشتووە.
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
PM:03:01:09/01/2025