كەی تای منداڵ مەترسیدار دەبێت ؟
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و تا بریتیە لەبەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ سەرووی ٣٧.٥ پلەی سەدی و ئەم دۆخەش لەنێو منداڵان زۆر باوە و هەندێک جار نیشانەكانی زۆر ئاسانە.
ماڵپەڕی "یونیسف" لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە چەند رێنماییەک کردووە بۆ دابەزاندنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و تای منداڵەکەت، بریتین لە:
١. زۆر گرنگە منداڵ لەكاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستەی بڕیكی زۆر شلەمەنی بخواتەوە و دەبێَت هان بدرێت شلەمەنی بخواتەوە بەشێوەیەكی بەردەوام.
٢. خواردنی مەدەرێ تەنیا ئەگەر خۆی داوایكرد.
٣. بەكارهێنانی پاراسیتامۆڵ و ئایبۆبرۆفین بۆ چارەسەركردنی تا و ناڕەحەتی منداڵ، نابێت هەردوو دەرمانەكە بەیەكەوە پێی بدرێت..
٤.داكەندنی جلوبەرگی منداڵ و هێشتنەوەی تەنیا بەدایبی یاخود جلوبەرگی ژێرەوە.
٥.راگرتنی كەشوهەوای ناو ژوور بۆ نزیكەی ١٨ پلەی سەدی لەرێگەی ئامێری ساردكەرەوە یاخود كردنەوەی پەنجەرەكان
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
AM:08:20:09/01/2025