دەبێت دوای وەرزشکردن 20 خولەك بوەستیت ئینجا خۆت بشۆیت



راهێنەرانی لەشجوانی و تەندروستی رێنمایی دەدەن بەوەی دوای وەرزشکردن 20 خولەك بوەستیت بەر لەوەی خۆت بشۆیت، بۆ ئەوەی کات بدەیت بە جەستەت خۆی بگونجێنێت لەگەڵ وەرزشکردن و جوڵەدا.
ئەمەش بەهۆی ئەوەی کرداری زیندەپاڵ(metabolism) دوای راهێنانکردن کاتی دەوێت بۆ گەڕانەوە بۆ باری ئاسایی، بۆیە ئەگەر زوو خۆت بشۆیت جەستەت بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییەکەی و ئارەقکردنەوە.
بۆیە باشترە دوای راهێنان چاوەڕێ بکەیت جەستەت سارد ببێتەوە بە سروشتی ئینجا خۆت بشۆیت، بەم جۆرە هەلی زیاتر دەدەیت بە جەستەت کە بحەوێتەوە و ئارام ببێتەوە




ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:05:05/01/2025