دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە فەرمانبەران پێش خرا
بە گوێرەی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، سبەینێ یەکشەممە لە ڕێگەی هەژماری من، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، دابەش دەکرێت.
فەرمانبەران و مامۆستایانی پەروەردەی تۆمارکراوی هەژماری من، هاوشێوەی مانگی ڕابردوو، لە یەکشەممەوە مووچەکانیان زووتر لە وادەی خۆی دەچێتە سەر هەژمارەکانیان و دەتوانن مووچەکانیان وەرگرن."
هەروەها "سبەینێ یەکشەممە کاتژمێر 8ـی بەیانی مووچەی مانگی یانزەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەچێتە سەر هەژماری بانکیی ئەو مووچەخۆرانەی لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار کراون."
"بۆ مووچەی مانگی یانزە زیاتر لە 219 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری من، مووچەکانیان وەردەگرن، کە لە 37 هەزار و 500 پێشمەرگە و 181 هەزار و 830 فەرمانبەری مەدەنی پێک هاتوون و دەتوانن لە ڕێگەی زیاتر لە 550 ئامێری ATM لە 200 شوێنی جیاواز مووچەکانیان وەربگرن."کۆی یەک ملیۆن مووچەخۆر، 720 هەزار مووچەخۆر لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار کراون و 350 هەزار کارت دابەش کراونەتەوە. هاوکات تاوەکوو ئێستا هەشت بانک لە پڕۆژەکەدا بەشدارن."
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەکارهێنانی ئامێرەکانی ڕاکیشانی پارە دەتوانن پەیوەندیی بە سەنتەری خزمەتگوزاریی پڕۆژەی هەژماری من، لە ڕێگەی ژمارە 1991 بکەن.
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:02:04/01/2025