شەپۆلێکی سەختی سەرما و سۆڵە و شەختە هەرێم دەگرێتەوە
کەشناسی عێراق ڕایگەیاند: شەپۆلێکی سەختی سەرما و سۆڵە و شەختە بۆ هەرێم دەگرێتەوە و دەڵێت"لەزۆربەی ناوچەکان پلەکانی گەرما دێنە ژیر سفر".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی کانوونی دووەم دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، پێشبینی دەکرێت لە بەرەبەیانی سبەی هەینی، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزن و تا ڕۆژی دوو شەممە کاریگەرییەکانی بەردەوام بێت.
ڕاشیگەیاند، کاریگەری ئەو شەپۆلە سەرمایە تا ئێوارەی رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەکرێت لەرۆژی دوشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکە بگرێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە بەرەبەیانی ئەمرۆوە شەپۆلێکی بەهێزی با و وشکە سەرما شاری سلێمانی و دەوروبەری گرتۆتەوە و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرجاو دابەزیون.
Sent 7m ago
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
AM:12:54:03/01/2025