لە سلێمانی، دوو منداڵی تەمەن 6 و 10 ساڵان گیانیان لەدەستدا
بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی، دوو منداڵی تەمەن 6 و 10 ساڵان گیانیان لەدەستداوە و منداڵێکی دیکەش بریندارە.قوربانیه‌كان به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن و چه‌ند سالێكه له سلێمانی نیشته‌جین
رووداوەکە دەوروبەری کاژێر 03:00ـی 1-1-2025 روویداوە.
ئەو دوو منداڵەی گیانیان لەدەستداوە خوشکن و ئەوەی بریندارە برایانە کە تەمەنی 11 ساڵانە.
سەرچاوەیەک لە تەندروستیی سلێمانی ئەم زانیارییانەی بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆی داگیرساندنی مۆم و ئاهەنگی سەری ساڵەوە ئاگر لە ماڵەکە کەوتووەتەوە و منداڵەکان لەنێو دووکەڵ خنکاون.
ئه‌م بابه‌ته 268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
AM:10:48:01/01/2025