بەفر لەسەنتەری شارەکان دةبارێت
شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات
شەپۆلێکی باران و بەفر بارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و ههندێ جار بههێز
دهبێت و تهرزهی لهگهڵ دەبێت به تایبهتی.
ھەڵکردنی
بای باکوری رۆژھەڵات و ھاتنی شەپۆلێکی سەرما
و بەفر بارین کاریگەری
شەپۆلەکەی شەوی ڕابردوو لەسەر ناوچەکانمان کۆتای ھاتووە بەگشتی لەئەمڕۆوە تا
نزیکەی 14 رۆژی داھاتوو عێراق و ھەرێمی کوردستان بەکەشێکی سەقامگیردا تێپەردەبێت و
لە رۆژی چوارشەمەی ئەم ھەفتەیەش 1/1/2025 بای باکوری رۆژھەڵات لەناوچەکانی
پارێزگای سلێمانی و بەگشتی ناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم چالاک ئەبێت، بەخێرای 15-30کم لە کاتژمێرێکدا و تا کۆتای
ھەفتە رۆژی ھەینی 3/1/2025 بەردەوامی
ئەبێت و پلەکانی گەرماش بەدرێژای 14 رۆژی داھاتوو زیاتر لە ئاستێکی جێگیردا ئەبێت و گۆڕانکاری ئەوتۆ روونادات . پێشبینیمان وایە مانگی یەکی ساڵی داھاتوو
لەنێوان مەودای 12/1/2025 بۆ 20/1/2025 ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بکەوێتە ژێر
کاریگەری ھاتنی شەپۆلێکی جەمسەری بەھێزی سەرما و بەفر بارینەوە و بەفر لەسەنتەری
شارەکان ببارێت .. لەکاتی نزیکبوونەوەمان لەو وادەیە زانیاری زیاترم ئەبێت ..
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
PM:05:34:28/12/2024