زیاد عەلی فازل، وەزیری کارەبا :
عێراق ڕووبەڕووی هاوینێکی سەخت دەبێتەوە
وەزیری کارەبای عێراق، هۆشداری خراپی دۆخی کارەبا لە سەرجەم پارێزگاکان دەدات و دەڵێت "عێراق ڕووبەڕووی هاوینێکی سەخت دەبێتەوە".
دوای ئەوەی ئەمریکا کۆتایی بە بڕیاری لێخۆشبوونی کڕینی کارەبا و غازی ئێرانی لەلایەن عێراقەوە هێنا کە پێشتر وەک هاوکاری و ئاسانکارییەک بۆ عێراق دەریکردبوو تاوەکو بتوانێت لەو ڕێگەیەوە پێداویستییەکانی لە کارەبای پێ دابین بکات، پێدەچێت ئەمساڵ بە دیاریکراویش لە وەرزی گەرمادا عێراق ڕووبەڕووی کەمیی کارەبا ببێتەوە.
زیاد عەلی فازل، وەزیری کارەبای عێراق لەچاوپێکەتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: ئەگەر ئەمریکا چاو بەبڕیارەکەی نەخشێنی سەبارەت بەهاوردەکردنی غازی ئێرانی بۆ عێراق، ئەوا لە وەرزی گەرمادا ڕووبەڕووی کەمیی کارەبا دەبینەوە.
گفتوگۆکانی حکومەت لە گەڵ واشنتن سەبارەت بە غازی ئێران بەردەوامن.
ئەمەش بزانە: عێراق بۆ بەگەڕخستنی دوو لە سەر سێی وێستگەکانی کارەبا، پشت بە هاوردەی غازی ئێران دەبەستێت و ئەمریکاش بەردەوامە لە گوشارەکانی تاوەکو عێراق لە دابینکردنی وزە سەربەخۆ بێت، بۆیە بەخشینەکانی کڕینی غازی ئێرانی لەسەر عێراق هەڵگرت.
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
PM:07:16:28/03/2025