بوومەلەرزەیەکی بەهێزپایتەختی تایلەندی دا و زیانێکی زۆری لێکەوتەوە
بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە بانکۆکی پایتەختی تایلەندی دا و زیانێکی زۆری لێکەوتەوە و بەم هۆیەشەوە باری لەناکاو ڕاگەیێنرا.
بە گوتەی پۆلیسی تایلەند، بوومەلەرزەکە بووەتە هۆی ڕووخانی باڵەخانەیەکی 30 نهۆمی کە لە ژێر درووستکردندا بووە.
بو گوێرەی زانیارییەکان لە کاتی بوومەلەرزەکەدا 43 کرێکار سەرقاڵی کارکردن بوون لە باڵەخانەکە و باڵەخانەکەیان بەسەردا ڕووخاوە.
ناوەندی سەرەکیی بوومەلەرزەکە میانمار بووە و گوڕەکەی 7.7 پلەی ڕێختەر بووە. ئەم بوومەلەرزەیە لە وڵاتانی دیکەش وەک بەنگلادیش، هیندستان، لاوس، چین و تایلەند هەستی پێکراوە.
ئهم بابهته 288
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:10:28/03/2025