هونه‌رمه‌ند عه‌لی كه‌ریم، كاره‌كته‌ری هه‌ڵۆ له‌درامای گه‌رده‌لول فه‌رمانده‌یه‌كی شۆڕشی ئه‌یلوول بوو،
هونه‌رمه‌ند عه‌لی كه‌ریم، كاره‌كته‌ری جوامێراغای زنجیره درامای ژاڵه، به‌هجه‌تی خه‌می چۆله‌كه‌كان و هه‌ڵۆی زنجیرە‌درامای گه‌رده‌لوول و ده‌یان كاری دیكەی جوانی هونه‌ری، له دیدارێكی (ئاڵا میدیا)دا باس لە ئەزموونی هونەریی خۆی و ئەو ڕۆڵانە دەكات كە لە زنجیرەدراماكان بەرجەستەی كردوون و دەشڵێ: ''تازەترین كاری هونەرییم فیلمێكە باسی ده‌رهاوێشته‌كانی كاره‌ساتی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه دەكات.''
كه‌ویار :ئاڵامیدیا سلێمانی
(ئاڵا میدیا)هونه‌رمه‌ند عه‌لی كه‌ریم له‌دایكبووی شاری كه‌ركووك و ده‌ركه‌وتنی له‌سەر شانۆی سلێمانی، ئه‌م ڕێكه‌وته چۆن بوو؟
عه‌لی كه‌ریم: له هه‌موو شاره‌كانی كوردستان، ته‌نانه‌ت له به‌غداش نمایشی شانۆم پێشكه‌ش كردووه، بەڵام دواتر له سلێمانی گیرسامه‌وه، بۆیەر زۆربه‌ی كاره هونه‌رییه‌كانم هه‌ر له‌م شاره بووه.
(ئاڵا میدیا) نیو سه‌ده ڕۆڵبینین له شانۆ و دراما، بۆچی تا ئێستا كاری ده‌رهێنانت نه‌كردووه؟
عه‌لی كه‌ریم: ده‌توانم بڵێم وه‌ك ئه‌كته‌ر له پێشی پێشه‌وه‌م، هه‌ر ئه‌مه‌یه په‌نا بۆ كاری ده‌رهێنان نابه‌م، تا له ڕیزی سێیه‌م و چواره‌مدا نه‌بم.
(ئاڵا میدیا) دەگوترێ هونه‌رمه‌ندی بواری نواندن له كه‌ركووك كه‌من، ئەوە ڕاستە؟
عه‌لی كه‌ریم: ڕاسته له كه‌ركووك هونه‌رمه‌ندی بواری نواندن كه‌مه، به‌ڵام به به‌روارد به ئه‌كته‌ره‌كانی شاره‌كانی دیكەی كوردستان، هه‌ندێكیان له ڕیزی پێشی پێشه‌وه‌ن، بۆ نموونه، كچه ئه‌كته‌ر هه‌وار فارس و هونه‌رمه‌ند مه‌ریوان زه‌نگه‌نه.
(ئاڵا میدیا) ئایا هونه‌ر ئه‌و كانییه بوو، هونه‌رمه‌ند عه‌لی كه‌ریم تینووێتیی تێدا بشكێنێ؟
عه‌لی كه‌ریم: به‌ڵێ ئه‌و كانییه بوو، چونكه له نواندن و خوێندنه‌وه زیاتر هیچی دیكە نازانم.
(ئاڵا میدیا)جیاوازیی كاری هونه‌ریی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ساڵانی پێش ڕاپه‌ڕین چۆن ده‌بینن؟
عه‌لی كه‌ریم: ئه‌گه‌رچی ئێستا هۆشیاریی هونه‌ری له پەرە‌سەندندایه، به‌ڵام پێشتر خۆشه‌ویستی و ڕاستگۆیی و دڵسۆزی له نێوان هونه‌رمه‌نداندا هه‌بوو.
(ئاڵا میدیا) جوامێر ئاغای درامای ژاڵه، یان هه‌ڵۆی گه‌رده‌لوول، كامیان دنیابینیی تۆیه؟
عه‌لی كه‌ریم: جوامێراغای درامای ژاڵه، دارای ئه‌ندازیار له درامای خۆرنه‌وازان، به‌هجه‌ت له درامای چۆله‌كه‌كان، ئه‌مانه هه‌ریه‌كه‌یان بۆ من داستانی مه‌زنن، بۆیه ناتوانم له یه‌كیان جودا بكه‌مه‌وه.
(ئاڵا میدیا)هونه‌ر تا چه‌ند ئاسووده‌ی كردووی؟
عه‌لی كه‌ریم: ئه‌وه‌ی منی ئاسووده كردووه، هاندانی ئه‌و بینه‌ره جوانانه‌یه كه له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به كۆمێنته‌كانیان هانم ده‌ده‌ن و پێم ده‌ڵێن به‌رده‌وام به له خزمه‌تكردن.
(ئاڵا میدیا)ئایا هونه‌ری كۆمیدیا بینه‌ری بۆ خۆی ڕاكێشاوە؟
عه‌لی كه‌ریم: ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌كرێت كۆمیدیا نییه تا بینه‌ر بۆ خۆی ڕابكێشێ، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی ده‌كرێت بینه‌ری پێ غافڵگیر كراوه.
(ئاڵا میدیا) فێستیڤاڵی هونه‌رمه‌ند عه‌لی كه‌ریم له كه‌ركووك چی به تۆ بەخشی؟
عه‌لی كه‌ریم: په‌نجا ساڵ كاری شانۆیی و سینه‌مایی لە زنجیرەدراماكان، كە له زۆربه‌ی زۆری كاره‌كانم ڕۆڵی سه‌ره‌كیم هه‌بووه، ئه‌گه‌ر خولێك له فێستیڤاڵێكدا به ناوی منه‌وه بووبێت كارێكی ئاساییه، من سوپاسی هه‌ڵسوڕێنه‌ره‌كانی فێستیڤاڵه‌كه ده‌كه‌م.
(ئاڵا میدیا) كاره‌كته‌ری هه‌ڵۆ له زنجیرە‌درامای گه‌رده‌لوولدا خەیاڵی بوو، یان فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی ناو شۆڕش بوو؟
عه‌لی كه‌ریم: ئه‌و ڕۆڵه‌ی له زنجیرە‌درامای گه‌رده‌لوول به ناوی هه‌ڵۆ به‌رجه‌سته‌م كرد، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ك و فه‌رمانده‌یه‌كی شۆڕشی ئه‌یلوول بوو، هه‌ربۆیه هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ر جه‌لیل زه‌نگه‌نه، چیرۆكه‌كه‌ی وه‌ك خۆی له‌ناو دراماكه‌دا داڕشتووەته‌وه، هه‌ڵۆ له بۆردومانی قه‌ڵادزێی ساڵی 1974، خانه‌واده‌كه‌ی به‌ته‌واوی له‌ناو ده‌چن، دواتر له شۆڕشی نوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه شاخ، ئیتر له‌وێوه‌وه هه‌ڵۆ درێژه به كاروانی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌دات.
(ئاڵا میدیا)ئایا كاره‌كته‌ری هه‌ڵۆ له به‌شی چواره‌می گه‌رده‌لوولدا به‌رده‌وام ده‌بێت؟
عه‌لی كه‌ریم: ئه‌گه‌ر ڕووداوه‌كانی به‌شی چواره‌می گه‌رده‌لوول پێویستیان به بوونی كاره‌كته‌ری هه‌ڵۆ هه‌بێت، بێگومان ئه‌و كاره‌كته‌ره به‌رده‌وام ده‌بێت.
(ئاڵا میدیا)هیچ پڕۆژه‌یەكی هونه‌ریی تازەتان هەیە؟
عه‌لی كه‌ریم: به‌رهه‌می نوێم فیلمێكی سینه‌ماییه له ساڵی 2021ـ‌وه كاره‌كانی ته‌واو بووه، ئه‌م فیلمه باس له ده‌رهاویشته‌كانی هه‌ردوو كاره‌ساتی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات.
ئه‌م بابه‌ته 232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:10:59:11/03/2025