مەحسون قرمزگول :لەڕۆژی ژناندا وێنەی دایکی پۆستکردوە دەلێت دوای کۆچی دوایت ئەو خانوەم چۆڵکرد کە پێکەوە تێیدا دەژیاین، چوونکە دڵم بەرگەی ئەو ماڵەی نەگرت!



(ئالآميديا)

 مەحسون قرمزگول ماوەی چوار مانگە دایکی کۆچی دوایکردوە ئەمڕۆ لەڕۆژی ژناندا وێنەی دایکی پۆستکردوە دەلێت دوای کۆچی دوایت ئەو خانوەم چۆڵکرد کە پێکەوە تێیدا دەژیاین، ئێستا بارم کردوە چوونکە دڵم بەرگەی ئەو ماڵەی نەگرت! دوای مردنت داوات کرد کەلوپەلەکانت دابەش بکەمە سەر ئەوانەی پێویستیانە ئەمڕۆ دوای چوار مانگ توانیم ئەوە بکەم بەس یەک سەرپۆشتم هەڵگرت تاکوو هەمیشە بۆنی بکەم چونکە بەردەوام سەرپۆشت دەکرد و یەک شانەی قژەکانتم دا بە کچەکەم تاکوو ئەو بزانێت بوونی دایک چەن پیرۆزە






ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:11:45:08/03/2025