هونەرمەندی ناسراوی كورد، عەدنان كەریم خانەنشین بوو.


هونەرمەندی ناسراوی كورد، عەدنان كەریم، كە مامۆستای بەشی شێوەكاری بوو لە كۆلێژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سلێمانی، خانەنشین بوو.

 كۆلێژی هونەرە جوانەكانی سلێمانی چەند وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بە ئەوە داوە كە لە ڕێوڕەسمێكدا ڕێزلێنانیان پێشكەش بە هونەرمەندی ناسراوی كورد عەدنان كەریم كردووە بەبۆنەی خانەنشینبوونی و هەر لە میانەی ڕێوڕەسمەكەدا عەدنان كەریم كە مامۆستا بوو لە بەشی شێوەكاریی كۆلێژەكە وتەیەكی سوپاسگوزاری پێشكەش كردووە.

 هونەرمەند عەدنان کەریم، خەڵكی گوندی ژاژڵەی سەر بە ناوچەی شارباژێڕە و یەكێكە لە هونەرمەندە ناودارەكانی كورد، لە ساڵی 1963 لە شاری کەرکووک لەدایك بووە، ساڵی 1985 بەشی وێنەکێشانی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو كردووە.


ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:14:28/02/2025