بهگوێرهی ئهنجامهكانی ههڵبژاردن دهنگی پارتهكانی ئەڵمانیاش كهمی كردووه
(وریا برزنجی) ئالامیدیا ئەڵمانیا
سەرکەوتنی کریستیان دیموکراتەکانی ئەڵمانیا (سی دی یو) بە زۆرینەی دەنگ لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی دوێنێی ئەڵمانیا، بەڵام هیچ پارت و هاوپەیمانییەک نەبووە براوەی هەڵبژاردنەکە، کە بە تەنها بتوانێت حکومەت پێکبهێنێت.
فریدریک مێرتز، سەرۆکی پارتی کرستیان دیموکراتەکانی ئەڵمانیا، لە گوتاری سەرکەوتندا خواستی خۆی بۆ پێکهێنانی حکومەت بە خێرایی بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکانی ئەڵمانیا راگەیاند.
فریدریک مێرتزی تەمەن 69 ساڵ، دوای سەرکەوتنی پارتەکەی، ئەگەر هاوپەیمانێکی دیکە بدۆزێتەوە، دەبێتە کاندیدی پارتەکەی بۆ وەرگرتنی پۆستی راوێژکاری ئەڵمانیا.
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان سی دی یو، 29%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا کە پارتێکی راستڕەوی توندڕەوە، 20%ـی دەنگەکان و سۆسیال دیموکرات لەسەدا 16%ی دەنگەکان و پارتە سەوزەکان 12%یە و چەپەکانیش 8% دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.
لەو 630 کورسییەی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا، سی دی یو 211 کورسی مسۆگەر کردووە و پارتی جێێگرەوە بۆ ئەڵمانیاش 151 کورسی بەدەستهێناوە، پارتی سۆسیال دیموکراتەکانیش 121 کورسییان بردووەتەوە. بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا کە 12 کورد تێیدا بەربژێر بوون، حەوتیان دەنگی پێویستیان بۆ بوون بە ئەندامی پەرلەمان بەدەستهێناوه رۆژی یەکشەممە، 23ـی شوباتی 2025، هەڵبژاردنی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. زیاتر لە 59 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو بۆ هەڵبژاردنی 630 پەرلەمانتاری فیدراڵی. لەنێو کوردەکاندا فیرات کۆچاک، جەم ئینجە، میرزا ئەدیس، گوکای ئاکبولووت و جانسو ئۆزدەمیر بەربژێرانی کورد لە پارتی چەپ، قاسم تاهیر، بەربژێر لە هاوپەیمانیێتی سەوزەکان و سەردار یوکسەل، بەربژێر لە پارتی سۆسیال دیموکرات دەرچوونسەرەڕای
ئهم بابهته 472
جار خوێنراوهتهوه
PM:07:21:25/02/2025