درامای باڵەخانە لە شەوانی مانگی رەمەزان لەسەر شاشەی (کوردسات) پەخش دەکرێت
دڵشاد حوسێن، هونه‌رمه‌ندی بواری شانۆ و دراما و ده‌رهێنه‌ری درامای باڵه‌خانه، دوایین كاره‌كان و به‌رهه‌مهێنانی زنجیره‌درامای باڵه‌خانه له‌م دیداره‌دا به (باسكورد)ی ڕاگه‌یاند و گوتی: ”درامای باڵه‌خانه ئاماده‌یه بۆ په‌خشكردن. "
دیدار:كه‌یهان عومه‌ر:سليماني
باسكورد: ده‌كرێ بزانین ناوه‌رۆكی ئه‌م درامایه باس له‌چ ده‌كات؟
دڵشاد حوسێن: ناوه‌ڕۆكی ئه‌م درامایه باس له ڕه‌گی چینایه‌تی، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و یاسایی ده‌كات، به‌تایبه‌تی له كێشه‌ی چینایه‌تی و سه‌رده‌می مۆدێرنی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی ئێستا.
(باسكورد): بۆچی ناوی باڵه‌خانه‌ت كردووه به به‌رگی دراماكەوە؟
دڵشاد حوسێن: مه‌به‌ست له هه‌ڵبژاردنی ناوی باڵه‌خانه بۆ دراماكه ئه‌وه‌یه، باس له‌و باڵه‌خانه مۆدێرنانه‌ی ئێستا ده‌كات، كه دروست ده‌كرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌و باڵەخانه كۆنانه‌ی، كه ماون، هه‌موویان پڕن له چیرۆكی چینایه‌تی، به‌شه‌كه‌ی دیكەیش پڕن له خۆشه‌ویستی.
(باسكورد): له‌نێو ئه‌م كاره هونه‌رییه‌دا چه‌ند و كام كاره‌كته‌ر ڕۆڵ ده‌بینن؟
دڵشاد حوسێن: ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی له زنجیره‌درامای باڵه‌خانه ڕۆڵ ده‌بینن دوو به‌شن، به‌شێكیان ئه‌كته‌ره به‌ئه‌زموون و به‌ناوبانگه‌كانی كوردستانن، به‌شه‌كه‌ی دیكەیش چه‌ند ئه‌كته‌رێكی گه‌نجن، كه تازه ده‌رده‌كه‌ون.
(باسكورد): ده‌گوترێت درامای باڵه‌خانه به سێ وه‌رز تەواو دەبێت، بزانین هه‌ر وه‌رزێكی چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه؟
دڵشاد حوسێن: زۆر ڕاسته، دراماكه به سێ وه‌رز كۆتایی دێت، نزیكه‌ی دوازده ئه‌ڵقه‌یه، به‌پێی چیرۆكه‌كه، ئه‌ڵقه‌كان له كوێ ده‌بنه خاڵی كۆتا وه‌رز، له هه‌مان شوێنه‌وه وه‌رزه‌كانی دیكە ده‌ست پێ ده‌كەنه‌وه.
(باسكورد): كێن ئه‌وانه‌ی له‌پشت كامێراوە کار دەکەن؟
دڵشاد حوسێن: ئه‌وانه‌ی له‌پشت كامێراوه كار ده‌كه‌ن، هه‌موویان كۆمه‌ڵێ گه‌نجی به‌توانا و به‌ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانن، واته ستافی كاركردن له‌م درامایه ئه‌و لاوانه‌ن، كه ئێمه پشتمان پێ به‌ستوون و خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه‌ی خۆمانن.
(باسكورد): لۆكه‌یشنی كاری دراماكه كوێیه؟
دڵشاد حوسێن: شوێنی لۆكه‌یشن هه‌مووی لە شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌رەكەیەتی.
درامای باڵەخانە لە شەوانی مانگی رەمەزان لەسەر شاشەی (کوردسات) پەخش دەکرێت و دەبێتە میوانی ماڵەکان.
ئه‌م بابه‌ته 524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
AM:08:49:18/02/2025