به‌یان زه‌ریفی: به‌رهه‌مه‌كانی خوالێخۆشبوو حوسێن میسری، هاتبووه ناو ناخی خه‌ڵك
به‌رهه‌مه‌كانی خوالێخۆشبوو هونه‌رمه‌ند حوسێن میسری، هاتبووه ناو ناخی خه‌ڵك
خانمە هونه‌رمه‌ندی ناسراوی بواری شانۆ و دراما، ئه‌كته‌ر و ئه‌ستێره‌ی به‌توانای سینه‌ما، به‌یان زه‌ریفی، كه خاوه‌نی چه‌ندین شاكاری هونه‌رییه و لە (درامای گوڵه بێ ڕۆژه‌كان، درامای جومعه و ده‌یان شاكاری دیكه‌ی هونه‌ری) به‌شداریی كردووه، له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ (ئاڵامیدیا)، ده‌مانباته‌وه بۆ ده‌سپێكی به‌هره‌ی هونه‌ریی خۆی.
(ئاڵامیدیا)، خاتوو به‌یان چۆن پێناسه‌ی خۆی ده‌كات؟
به‌یان زه‌ریفی: له شاری سلێمانی له‌دایك بووم، سه‌ره‌تای كاركردنم له شانۆ ده‌ست پێكرد، دواتر له چه‌ندین كورته‌فیلم و درامای تەلەڤزیۆنی وه‌ك ئه‌كته‌ر ڕۆڵم بینیوه.
(ئاڵامیدیا)، ته‌خته‌ی شانۆ چیت بیر دێنێته‌وه؟
به‌یان زه‌ریفی: هۆڵی شانۆ بۆ من زۆر تایبه‌ته، چونكه سه‌ره‌تای كاركردنم له‌و قوتابخانه مه‌زنه‌وه ده‌ست پێكرد.
(ئاڵامیدیا): بوون به هونه‌رمه‌ند، به‌تایبه‌ت هونه‌ری نواندن خولیای خۆت بوو؟
به‌یان زه‌ریفی: پاڵپشتیمان له بواره هونه‌رییه‌كه‌دا ئه‌گه‌ر خانه‌واده نه‌بوایه، نه‌ئه‌بووم به‌وه‌ی كه هەم، به‌ڕاستی من له منداڵیمه‌وه خولیای زۆرم بۆ نواندن هه‌بوو، هه‌میشه له‌به‌ر ئاوێنه داده‌نیشتم و لاساییم ده‌كرده‌وه.
(باسكورد): ئه‌گه‌رچی له هه‌ردوو بواره‌كه‌دا ڕۆڵت گێڕاوه، ده‌پرسین نواندن له‌به‌رده‌م كامێرا، یان له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ كامیان قورسه؟
به‌یان زه‌ریفی: جیاوازییه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه، كاری شانۆ ڕاسته‌وخۆ به‌ر جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌وی، ڕاسته‌وخۆ گوێت له هه‌ناسه و چپه‌ی بینه‌ره، كه له‌م كاته‌دا ده‌بێت داببڕێیت و خه‌ریكی نواندنه‌كه‌ی خۆت بیت، خۆشترین ڕۆڵبینینی شانۆ ئه‌وه‌یه، له‌و ساته‌ی بۆت دیاری كراوه ئه‌ركه‌كه ده‌گه‌یەنیت، به‌ڵام نواندن له‌به‌رده‌م كامێرا جیاوازتره، دیمه‌نێكت هه‌یه تۆماری ده‌كه‌یت، دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دیمه‌نێكی دیكە، به‌رده‌وام دائه‌بڕێته‌وه له تۆماركردنی گرته‌كان، بۆیه به‌لای منه‌وه نواندنی به‌رده‌م كامێرا كارێكی قورسه و نواندێكی ته‌واو كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆیه‌تیی ده‌وێت، ئه‌و بینه‌ره‌ی به‌دیارته‌وه دائه‌نیشێت نابێت بۆ ساتێكیش هه‌ست به‌وه بكات تۆ نواندن ده‌كه‌یت، هه‌ندێ كه‌س ده‌ڵێت ئه‌و ئه‌كته‌ره هه‌ر خۆیه‌تی له‌به‌رده‌م كامێرادا نواندن ده‌كات، من به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ڵێم، شانۆم پێ خۆشتره، چونكه وه‌ك كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وام ده‌مه‌وێت نواندن له‌به‌رده‌م بینه‌ری زیندوودا بكه‌م.
(ئاڵامیدیا): ده‌گوترێ بۆ وه‌رگرتنی ڕۆڵ ده‌بێت هاوڕێی نزیكی ده‌رهێنه‌ر بی، ئه‌مه تاچه‌ند ڕاسته؟
به‌یان زه‌ریفی: به‌داخه‌وه هونه‌ری ئێستا بووەته هاوڕێه‌تی و دۆستایه‌تی، هه‌ر بۆیه منیش له‌و هاوڕێیه‌تی و دۆستایه‌تییه دوورم، چونكه ده‌بێت پێدانی ڕۆڵ له‌سه‌ر بنەمای توانا بێت نه‌ك میزاج، هه‌رئه‌مه هۆكاره بۆ ونبوونی من و هه‌ندێك له هاوڕێكانم.
(ئاڵامیدیا): بۆچی كاره هونه‌رییه‌كانی جاران، به‌تایبه‌تی شانۆ و دراماكان بینه‌ری تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه،كه تا ئێستاش درامای خه‌می چۆله‌كه‌كان، ڕه‌شه‌ی پۆلیس، كرێچی....هتد، له یادەوەریی خەڵكدا به‌زیندوویی ماونه‌ته‌وه؟
به‌یان زه‌ریفی: كار و به‌رهه‌مه‌كانی خوالێخۆشبوو هونه‌رمه‌ند حوسێن میسری، هاتبووه ناو ناخی خه‌ڵك، به‌تایبه‌ت درامای ڕه‌شەی پۆلیس گوزارشتی له پێكه‌وه‌ژیانی مرۆڤه‌كان ده‌كرد، باسی له براده‌رایەتیی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌كرد، چۆن له ته‌نگانه‌دا به ماڵ و منداڵه‌كانییانه‌وه به‌ده‌نگ یه‌كه‌وه دەچوون، ئێستا هه‌موومان ئاواته‌خوازین ئه‌م خه‌ڵكه بگه‌ڕێته‌وه بۆ زه‌مه‌نی ڕه‌شه‌ی پۆلیس.
(ئاڵامیدیا): كام ڕۆڵ هه‌یه به‌یان زه‌ریفی نایه‌وێت بیبینێت و لای تۆ هێڵی سووره؟
به‌یان زه‌ریفی: هه‌موو ڕۆڵێك به‌رجه‌سته ده‌كه‌م، ڕۆڵێك لای من هێڵی سووره، كه سنووری كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری نه‌ته‌وه‌كه‌م نه‌به‌زێنێت، ئه‌گه‌رچی له كارێكی هونه‌ریدا ڕۆڵی ده‌ڵاڵه‌م بینی، كچانم ده‌دۆزییه‌وه و ده‌مفرۆشت به پیاوان، كاتێك ئه‌و ڕۆڵه‌م به‌رجه‌سته كرد، بۆ زۆر له هونه‌رمه‌نده هاوپیشه‌كانم قورس بووه ئه‌و ڕۆڵبینینه.
(ئاڵامیدیا): هیچ یه‌كێك له ڕۆڵه‌كان وای نه‌كردووه، كه بینه‌ر له خۆت دووربخه‌یته‌وه، وه‌ك درامای گوڵه بێ ڕۆژه‌كان، كه ڕۆڵی خاوه‌ن حانوویه‌كی توندوتیژ ده‌بینی بۆ كرێچییەکه‌ت؟
به‌یان زه‌ریفی: به‌ڵێ دوو ڕۆڵم بینی یه‌كێكیان ڕۆڵی تیرۆرستێك و ڕۆڵی كاره‌كته‌ری سه‌میعه‌ی خاوه‌ن خانوو بوو، كه كه‌وگیره‌كه‌م دا له كرێچیه‌كه‌م، زۆر ده‌ترسام بینه‌ر به‌تایبه‌ت منداڵان لێم دوور بكه‌ونه‌وه، به‌ڵام واده‌رنه‌چوو، به‌ڵكوو فیدباكی بینه‌رم به ئه‌رێنی بۆ هاته‌وه.
(ئاڵامیدیا): پڕۆژه‌ی نوێتان هەیە؟
به‌یان زه‌ریفی: به‌دڵنییایه‌وه ئێستا له هه‌نگاوه‌كانی پڕۆژه‌یه‌كی نوێدام، که ئه‌ویش شانۆگه‌رییه‌كه جارێ لێره ناتوانم باسی بكه‌م، تا ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:11:20:08/02/2025