عایدە خان) خێزانی کۆچکردوو (گوریل مەتی)، یەکێك لە خێزانە دیارە کریســـتیانەکانی ســــلێمانی و خۆشەویستی هونهر و هونەرمهندان ئەمڕۆ لە وڵاتی ئوردن کۆچی دوایی کرد .
لهمبارهیهوه هونهرمهند فوئاد جهلال مهستی ،به(باسكورد)ی ڕایگهیاند : درامای (کرێچییەکان)كه ئەم ماوەیە لهسهر شاشهی كوردستان تیڤی پهخش دهكرێت، بۆ ماوەی ســـێ مانگ ســـتافی (کۆمپانیای مەستی فیلم و درامای کرێچییەکان) بە بەردەوامی شەو و رۆژ لە ماڵ و خانووی خاتوو (عایدە خان) بووین، لە ژوورەکان و ماڵی ئەودا شهو و رۆژ وێنەی گرتهكانی درامای (کرێچییەکان)مان تۆماردهكرد.
ئەو هێندە میهرەبان بوو، جگە لە قسـەی خۆش و هاوکاری کردنمان، هیچ کات ڕووی لێ گرژ نەکردین و بێزاریی دەرنەبڕی، هەمیشە بەوپەڕی خۆشەویستی و بەر پرســـیاریەتییەوە هەڵسووکەوتی لەگەڵمان دەکرد .
گوتیشی: لە دڵەوە ســــتافی (درامای کرێچییەکان و کۆمپانیای مەســــتی فیلم ) نیگەران و خەمبار بوون بەم هەواڵە، لە یەزدانی مەزن داواکارین ڕۆحی خاتوو عایدە شـــادبێت و ســــەبووری و دڵئارامی ببەخشێتە منداڵەکانی و ئێمە و ئازیزانیان .
بەیانی ڕۆژی یەك شـــەممە 2025/2/9 تەرمەکەی دەگاتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەمان ڕۆژ پرســـەکەی لە کەنیسەی (ماریوسف) دەبێت لە گەڕەکی ئەندازیاران نزیك هۆڵی رۆشنبیری.
ئهم بابهته 1216
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:10:07/02/2025